به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری هه‌لبژارده‌كان بۆ یاریه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر كه دوای دوو مانگی تر ده‌ست پێ ده‌كات ، هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل و غانا له یاریه‌كی دۆستانه‌ی نێوده‌وله‌تی روبه‌رووی یه‌كتری بونه‌وه‌و به‌رازیل به سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.
له خوله‌كی نۆ ماركینیۆس سوودی له لیدانێكی كۆرنه وه‌رگرت و به لێدانی سه‌ر گۆلی یه‌كه‌می بۆ به‌رازیل تۆمار كرد ، له خوله‌كی بیست و هه‌شت ریشارلیسۆن گۆلی دووه‌می بۆ زه‌رد پۆشه‌كانی ئه‌مه‌ریكای باشوور تۆمار كرد ، ده خوله‌ك دواتر هه‌مان یاریزان به‌لێدانی سه‌ر گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می سه‌ماكارانی سامپای تۆمار كرد .
له گێمی دوومیش یاریزانانی هه‌ردوو هه‌لبژارده چه‌ند جارێك گه‌یشتنه سه‌ر گۆلی یه‌كتری به‌لام ئه‌نجامی یاری گۆرانكاری دیكه‌ی به خۆوه نه‌بینی و به‌رازیل به‌سێ گۆلی خاوێن سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا ،
شایه‌نی باسه له مۆندیالی قه‌ته‌ر هه‌لبژارده‌ی به‌رازیلی خاوه‌نی ریكۆردی پێوانه‌یی جامه‌كه له كۆمه‌له‌ی حه‌وته‌م شانبه‌شانی هه‌ریه‌كه له هه‌لبژارده‌كانی سربیاو سویسرا‌و كامیرۆن یاری ده‌كات ، هه‌لبژارده‌ی غاناش له كۆمه‌له‌ی هه‌شته‌می مۆندیال روبه‌رووی هه‌ریه‌كه له هه‌لبژارده‌كانی پرتوگال و ئۆرگوایی و كۆریای باشوور ده‌بێته‌وه .
له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا به‌ڕازیڵ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر غانا تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.