له‌یاریه‌كی دۆستانه‌و ئاماده‌كاری هه‌لبژارده‌كان بۆ مۆندیالی قه‌ته‌ر هه‌لبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌لبژارده‌ی هیندۆراسی برده‌وه.
له خوله‌كی شازده لاوتارۆ مارتێنێز به تۆمار كردنی گۆلیك ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی بۆ ئه‌رجه‌نتین واڵا كرد ، له دوا خوله‌كی گێمی یه‌كه‌م لیۆنێل میسی به لێدانی سزا گۆلی دووه‌می بۆ سه‌ماكارانی تانگۆ زیاد كرد‌و ئه‌م گێمه‌ش به‌م دوو گۆله ته‌واو بوو ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شهستو نۆ لیۆنێل میسی گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می هه‌لبژارده‌كه‌ی تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات .
شایه‌نی باسه هه‌لبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له مۆندیالی قه‌ته‌ر له كۆمه‌له‌ی سێیه‌م یاری ده‌كات كه تیایدا هه‌ریه‌كه له هه‌لبژارده‌كانی سعودبهو مه‌كسیك و پۆله‌ندا له خۆوه ده‌گرێت .
له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا ئه‌رجه‌نتین سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هیندۆڕاس تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.