دوای وردبینی کۆمپانیای دیلۆیت لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ تێکڕای نەوتی فڕۆشراو بە بۆڕی زیاتر لە 37 ملیۆن و 618 هەزار بەرمیل بووە بە نرخی 100 دۆلار و 38سەنت بۆ یەک بەرمیل بە شێوەی مامناوەندی و تیکڕای داهاتەکەشی سێ ملیار و 776 ملیۆن دۆلاربووە، هەروەها سەبارەت بە فرۆشتنی نەوت لە ناوخۆ، لە سێ مانگی دووەمی ئەمساڵ 237 هەزار و 475 بەرمیل نەوت بە نرخی 54 دۆلار و 8 سەنت بە پاڵاوگە ناوخۆییەکان فرۆشراوە بەمەبەستی دابینکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، کە تیکڕای داهاتەکەی 12.8 ملیۆن دۆلار بووە.
کۆی بەهای نەوت فرۆشراو لە چارەگی دووەمی ئەمساڵ زیاتر لە سێ ملیار و 789 ملیۆن دۆلار بووە کە زیاتر لە دوو ملیار و 217 ملیۆن دۆلار بۆ دانەوەی قەرز و خەرجییەکانی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت خەرجکراوە. هەروەها تیکڕای پوختەی داهاتی سافیش کە گەڕابێتەوە خەزێنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیار و 571 ملیۆن دۆلار بووە کە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و جێبەجیکردنی پڕۆژەکان تەرخان دەکرێت.
حکومەتی ھەرێم داتاکانی چارەکی دووەمی ئەمساڵی تایبەت بە نەوت بڵاو دەکاتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.