Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:21

بارسێلۆنا گورزێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت

کوردستان TV
100%


 
یانه‌ی بارسێلۆنا گورزێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت، ئه‌ویش به‌هۆی پێكانی جولێس كۆندێی به‌رگریكاره‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ی له‌ یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نساو نه‌مسا له‌ ڕكابه‌ریه‌كانی نه‌یشن لیگ.
 كۆندێ له‌ خوله‌كی بیستودووی یاریه‌كه‌دا یاریگای جێهێشت، هاوكات ڕادیۆی ڕاك وه‌نی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ پێده‌چێت كۆندێ تووشی پچڕانی ماسولكه‌كانی هاتبێت و به‌و هۆیه‌وه‌ ‌چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چوار هه‌فته‌ له‌ یاریگاكان دووربكه‌وێته‌وه‌.
 هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئاشكراشیكرد كه‌ ئه‌م به‌رگریكاره‌ كه‌مپی مه‌شقی تیپی كه‌ڵه‌شێره‌كانى جێهێشتووه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بارسێلۆناو پشكنینی پزیشكی زیاتر بۆ پێكانه‌كه‌ی ده‌كرێت تا به‌ ڕوونی بارودۆخی ته‌ندروستی یاریزانه‌كه‌و ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌ یاریگاكان دیاری بكرێت.
هه‌ر به‌پێی زانیاری میدیاكانی ئیسپانیا پێشبینی ده‌كرێت كۆندێ به‌هۆی پێكانه‌كه‌ی به‌شداری له‌ یاری كلاسیكۆی شازده‌ی مانگی داهاتووی نێوان ڕیال مه‌دریدو بارسێلۆنا نه‌كات كه‌ له‌میانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می لالیگاو له‌ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ له‌ مه‌درید به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.