ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی وردەكاریی هێرشە تیرۆریستییەكەی بۆ سەر قەزاری تارمییە لە باكووری بەغدای پایتەخت ئاشكرا كرد.
ئەو سەرچاوەیە راگەیاند هێزە ئەمنییەكان توانیویانە تیرۆریستێك بكوژن كە پشتێنەی بۆمبرێژكراوی لەخۆی بەستببوو كە ویستوویەتی ئەو هێزە بكاتە ئامانج كە ئەركی پشكنینی یەكێك لە باخەكانی قەزای تارمیەی پێسپێردراوە.
سەرچاوەیەكی ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكەدا دوو برینداری لێكەوتووەتەوە، كە یەكێكیان ئەفسەرێكە بە پلەی ملازمی یەكەم.
جێگای ئاماژەیە هێزە ئەمنییەكان لە قەزای تارمییە لە باكووری بەغدا، چەندین جار لە لایەن تیرۆریستانی داعش بە سوودوەرگرتن لە ناوچە كشتوكاڵییە بەرفراوانەكان، ڕووبەڕووی هێرشی تیرۆریستی دەبنەوە،
وردەكاری هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر باكووری بەغدا ئاشكرا بوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.