Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:27

ئەندریا ڕانۆكیا بە یەكجاری وازی لە یاریكردن هێنا

کوردستان TV
100%


 
ئەندریا ڕانۆكیا بەرگریكاری ناسراوی ئیتاڵی بە یەكجاری وازی لە یاریكردن هێنا.
ڕانۆكیای تەمەن سیی و چوار ساڵ لە مێركاتۆی هاوینەی ئەمساڵ و لە پڕۆسەیەكی گواستنەوەی ئازاد لە یانەی ئینتەرمیلانەوە پەیوەندی بە یانەی مۆنزا كرد، بەڵام لە گەڕی دووەمی خولی ئیتاڵیاو لە یاری نێوان مۆنزاو ناپۆلی.
یاریزانەكە دووچاری پێكانێكی سەختی قاچی هات و دواتر دەركەوت كە بۆ ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە، بۆیە ئیدارەی یانەی مۆنزا گرێبەستی بەرگریكارەكەی بە ڕێككەوتن و ڕەزامەندی نێوان هەردوولا هەڵوەشاندەوە.
 هەر ئەمەش بووە هۆكاری ئەوەی ڕانۆكیا بە یەكجاری واز لە یاریكردن بێنێت، ئه‌م یاریزانه‌ له‌ كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆیدا له‌ ڕیزی هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی باری و ئینته‌رمیلان و جه‌نه‌واو سامپدۆریاو هال سیتی و مۆنزا یاری كردووه‌، له‌ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیاش له‌ بیستویه‌ك یاری نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری كردووه‌.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.