Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 00:56

ناڕەزایەتییەكان بەردەوامە.. بزانە سەرۆكی ئێران چ داوایەكی لە هێزە ئەمنییەكان كردووە

کوردستان TV
100%

 لە ژێر رۆشنایی ناڕەزایەتییەكان لەسەر مەرگی ژینا ئەمینی، سەرۆك كۆماری ئێران داوا دەكات "بە توندی" مامەڵە لەگەڵ "سەرپێچی لە ئاسایشی گشتی" بكرێت.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فەرمی ئێران (ئیرنا)، ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران جەختی كردەوە لەسەر پێویستی مامەڵەكردن "بە توندی" لەگەڵ ئەو كەسانەی كە بە "پێشێلكاری ئاسایشی گشتی" وەسفیان كردووە، 
بەپێی زانیارییەكان ئێرنا، ئەم لێدوانانەی ڕەئیسی لە ژێر ڕۆشنایی ناڕەزایەتی بەربڵاوی ئەو وڵاتە لە پاشخانی مەرگی ژینا ئەمینی دێت كە لە كاتی دەستبەسەركردنی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاق لە ئێران گیانی لە دەست دا.
رەئیسی لە پەیوەندیدا لەگەڵ بنەماڵەی ئەندامێكی هێزەكانی "بەسیج"، كە حكومەت دەڵێت لەژێر رۆشنایی خۆپیشاندانەكان رۆژی چوارشەممە كوژراوە رایگەیاند، :دەبێت جیاوازی لە نێوان ناڕەزایەتی و پێشێلكردنی ئاسایشی گشتیدا بكرێت. 
سەرۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی كردەوە لەسەر پێویستیی "بە توندی مامەڵە لەگەڵ ئەو كەسانەی كە ئاسایشی گشتی و سەقامگیری وڵات پێشێل دەكەن".
ئەو ئاژانسە ئێرانییە ڕایگەیاندووە،  كە ئەو ئەندامەی بەسیج، بەناوی محەمەد ڕەسووڵ دۆست محەممەدی، لە میانی خۆپیشاندانەكانی ڕۆژی چوارشەممەی شاری مەشهەد بە " چەقۆ" كوژراوە.
ژێدەر/ سی ئێن ئێن
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.