Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:28

ئێران تۆپبارانی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ تۆپخانەکانی سوپای پاسداران دەستیان بە تۆپبارانکردنی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان کرد.

بەپێی زانیارییەکانی (کوردستان تیڤی)، تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران نزیکەی کاتژمێر 03:30 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 24ـی 09ـی 2022 بەچڕی دەستیان بە تۆپبارانکردنی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

هەر بەپێی زانیارییەکان، کوێستانی بەربزین و نزیک گوند و ئاواییەکانی کەتینە و بن پەرێزە و دەرھۆڵ لە سنووری ناحییەی سیدەکان کراونەتە ئامانج.

هاوکات، تۆپبارانەکە تاوەکو ئێستاش بەردەوامە و زەرەر و زیانەکانیشی نەزانراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.