Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:27

وەزارەتی کارەبا: کارەبا دەکەینە کارت هاوشێوەی کارتی مۆبایل

کوردستان TV
100%

بریکاری وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، کارەبا دەکرێتە کارت، هاوشێوەی کارتی مۆبایل هاوبەشانی کارەبا سوودی لێ دەبینن.

کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا، ڕایگەیاند: پلانی وەزارەتی کارەبا ئەوەیە سیستەمی پری پەید جێبەجێ بکرێت کە ھاوشێوەی کارتی مۆبایل ھاوبەشانی کارەبا بەکاری دێنن.

ڕاشیگەیاند: پڕۆژەکە وەک تاقیکردنەوە لە بازاڕی لەنگەی ھەولێر و بازاڕی دھۆک دەستی پێ کردووە، ئەوانەی سیستەمی پری پەید بەکار دێنن دەتوانن لێیان بپرسن چەند سوودی ھەیە و نرخی کارەباش کەمتر لەسەریان دەکەوێت.

کامیل قەزاز ڕوونی کردەوە کە ئەگەر سیستەمەکە سەرکەوتوو بێت و لەگەڵ کۆمپانیا گەیشتینە ڕێککەوتن، ئەوە ڕەزامەندیی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران وەردەگرین بۆ ئەوەی لە ھەموو کوردستان جێبەجێ بکرێت، چونکە سیستەمەکە کاریگەریی دەبێت لەسەر ڕەوشی کارەبا و خەرجی کەم دەکاتەوە و داھات زیاد دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.