Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 18:31

گوتەبێژی پارتی زانیاری لەسەر پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکێتی دەدات

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت دەکاتەوە کە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لایەنەکان بەردەوامە و تاوەکو ئێستاش هیچ ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ یەکێتی نییە.

مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی بەردەوام هەیە لەگەڵ لایەنە کوردی، شیعی و سوننییەکان، چاوەڕوان دەکەین کە بتوانین ئەو چەقینەی پڕۆسەی سیاسی عێراق تێی کەوتووە دەربازی بکەین.

جەختیشی کردەوە کە تاوەکو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان پارتی و یەکێتیدا نییە و لە قۆناغی گفتوگۆداین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.