Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 18:34

پاڵەوانێیەتی گۆڕەپان و مەیدانی یانەکانی کوردستان بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%

لەژێر چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان، بەسەرپەشتی یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان، بەئامادەبوونی د.دیار محەمەد سدیق جێگری سەرۆکی لێژنەی ئۆلۆمپی و سەرکار عەلی خان ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و سەرۆک و جێگر و سکرتێر و ئەندامان لە یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان، دوای سێ ڕۆژ لەبەرێوەچوونی پاڵەوانێیەتی یانەکان لەسەڕ ئاستی کوڕان و کچان کە لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 24 ی 9 ی 2022،کۆتایی بەپاڵەوانێتی یانەکان هات.

لە پاڵەوانێتی کراوەی پێشکەوتووانی گۆڕەپان ومەیدانی یانەکانی کوردستان بۆ کچان و کوڕان، یاریزانانی پێشمەرگەی سلێمانی لەسەر ئاستی تیپ بوونە پاڵەوان.

پاڵەوانێتییەکە بۆ ئاستی کوڕان 12 یانە بەشداری کرد، پێشمەرگەی سلێمانی توانی 120 خاڵ کۆبکاتەوەو پلەی یەکەم دەستەبەر بکات و سیروانی نوێ بە 116 خاڵ پلەی دووەم و خانەقینیش بە 104 خاڵ سێیەم بوو.

لەسەر ئاستی کچانیش، یاریزانانی پێشمەرگەی سلێمانی 142 خاڵیان کۆکردەوەو بوونە پاڵەوان، سیروانی نوێش بە 116 خاڵ دووەم و کچانی سەورەش بە 96 خاڵ سێیەم بوو کە لەم ئاستەدا 10 یانە بەشدار بوون.

دوایی بەکۆتا هاتنی پاڵەوانێتیەکەش لەلایەن د.دیار محەمەد جێگری سەرۆک و سەرکار عەلی خان ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و د.رزگار سەرۆکی یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدان ، و پەرپرسانی دیکە لە یەکێتییەکە خەڵاتی پاڵەوانێتییەکە بەپاڵەوانان بەخشرا.

راگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان

24 ی 9 ی2022

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.