Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 08:21

"ریفراندۆم به‌رهه‌می راپه‌رینی گه‌لی كوردستان بوو"

Suhail tahir
100%

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی مژار سه‌باره‌ت به‌ پرسی ریفـرانـدۆم .. سـەرکـەوتنی ئیرادەی گـەلی کوردسـتان عەبدولسـەلام بـەرواری ـمامۆسـتای زانکـۆ ڕایگه‌یاند: داواكردنی ریفراندۆم مافێكی سروشتییه‌ ، وه‌ په‌یامێكی ناوه‌خۆیی بوو ، كه‌ ئه‌و داوایه‌ داوایه‌كی ڕه‌وایه‌ .  كێ ئه‌و داوایه‌ی كردووه‌ ، به‌دیاركه‌وت كه‌ رێژه‌ی 93% به‌شداری ئه‌و پرۆسه‌ی كرد و ئه‌و میلله‌ته‌ كه‌ میلله‌تی كورده‌ خاوه‌نی ئه‌و ریفراندۆمه‌یه.

ڕاشیگەیاند: ئێمه‌ی كورد مافی ریفراندۆممان هه‌یه‌ ، دژی ده‌ستووری عێراق نییه‌ ، مافی هه‌ر عێراقییه‌كه‌ كه ‌ئازادانه‌ رای خۆی ده‌ببڕی كه‌ ئه‌وه‌ له‌ مادده‌ی 38ی ده‌ستووری عێراق هاتووه‌.

عه‌بدولسه‌لام به‌رواری جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ مافی دیاری كردنی چاه‌نووس مافی سروشتی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌.

 سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ پرسی ریفراندۆم ، عه‌بدولسه‌لام به‌رواری روونیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ڵوێستی رۆژئاوا دووفاقی بوو.

زیـرەک کـەمال ـ چاودێری سـیاسـی لای خۆیه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسی ریفراندۆم رایگه‌یاند: خه‌باتی گه‌لی كوردستان ، دروشمه‌كانی په‌ره‌ پێداوه‌ له‌ پچڕ پچڕی بۆ داوای ئۆتۆنۆمی ، دواتر له ‌به‌رده‌وامی خه‌بات و ئه‌و ناسه‌قامگیرییه‌ی عێراق داوای فیدراڵی بكرێت ، كه‌ ئه‌وه‌ش له‌ ده‌ستووری عێراق چه‌سپێنرا . دواتر ئه‌و قۆناغه‌ش تێپه‌ڕی و تا گه‌یشته‌ پرسێكی دیموكراسی ئه‌ویش پرسی ریفراندۆم بوو ، كه‌ گه‌لی کوردستان بڕیاری له‌سه‌ر  چاره‌نووسی خۆی دا ئه‌ویش ریفراندۆم و داوای سه‌ربه‌خۆیی كرد .كه‌واته‌ ریفراندۆم به‌رهه‌می راپه‌رینی گه‌لی كوردستان بوو .

ئاماژەی بەوەش دا کە هه‌موو بڕیاره‌ سیاسییه‌كان و پرسه‌ جیهانییه‌كان باسی مافی چاره‌نووسی گه‌لان ده‌كات ، پێچه‌وانه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی جیهانی نییه‌ ، میلله‌تێك مێژوو و كه‌لتوور و زمانی خۆی هه‌بێت بۆ بۆی نیه‌ ئه‌و داوایه‌ بكات ؟

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.