Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 18:27

​​​​​​​کاتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا کرا

کوردستان TV
100%

دوای خۆپێشاندان و ئاڵۆزییەکانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرای کرد کە لە ناوەڕاستی ئەم هەفەتەیە ئەنجوومەنی نوێنەران کۆ دەبێتەوە.

مەحموود حەیانی، سەرکردەی چوارچێوەی هەماهەنگی بە ماڵپەڕی (بەغدا تودەی) ڕاگەیاند: ڕێککەوتن لەنێوان هێزە سیاسییەکان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق هەیە.

ڕاشیگەیاند: بڕیارە 27ـی ئەم مانگە، یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لە دوای گرژی و ئاڵۆزییەکان ئەنجام بدرێت.

ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی جەختیشی کردۆتەوە کە کۆدەنگییەک هەیە بۆ ئەوەی بێ هیچ دواکەوتنێک کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت.

حەیانی ئاماژەی بەوەش داوە کە ئامانجی ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوەی پەرلەمان پێکهێنانی حکوومەتی نوێ نییە، بەڵکوو ئامانجی دانانی هەندێک یاسای گرنگە و پرسی پێکهێنانی حکوومەت پێویستی بە کۆدەنگی نێوان لایەنەکان هەیە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.