Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 18:31

بانکی نیشتمانیی ھەرێمی كوردستان دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکانی ھەرێمی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت، ھەنگاوەکانی دامەزراندنی بانکی نیشتیمانیی ھەرێم بەرەو تەواوبوونە و دەڵێ، ساڵی نوێ بانکەکە دەکرێتەوە و ھاووڵاتییان سوودمەند دەبن لە ھەموو  ئەو پێشینانەی بانکی عێراقی دەیانداتە ھاووڵاتییان.

مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ھەنگاوەکانی دامەزراندنی بانکی نیشتمانیی ھەرێم بەرەو کۆتایی دەچن و لە ھەرێمی کوردستان رێکارەکان کۆتایییان ھاتووە و تەنیا دانانی بەڕێوەبەر و ئەندامانی بانکەکە ماون، بەڵام رێکارە یاسایییەکان لە بەغدا ماون تەواو بکرێن، پێشبینی دەکەم ساڵی نوێ بانکی نیشتمانی دەست بە کارەکانی بکات.

بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکان دەشڵێت: دامەزراندنی بانکی نیشتمانی لەگەڵ بانکەکانی دیکە جیاوازییەکەی ئەوەیە بانکەکانی ئێستا بە یاسایی کارەکانیان بەڕێوە نابەن، خالێکی دیکەی بانکی نیشتمانی کە دەکرێتەوە لەھەمبەر جیھانی دەرەوەیە بۆ ئەنجامدانی کردارە بانکییەکان.

مەولود سابیر ڕوونی کردەوە: بانکی نیشتمانیی ھەرێم دوای دامەزراندنی زۆر سوودی دەبێـت، لەوانەش ھەموو ئەو پێشینانەی لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە ساڵانە و مانگانە بە ھاووڵاتییان دەدرێت ھەرێمی کوردستانیش لێیان سوودمەند بێت، ھەروەھا چەندین سوودی دیکەی ھەیە بۆ بازاڕ و سیستەمی بانکی، چونکە بانکی نیشتمانی بە سیستەم کارەکانی بەڕێوە دەبات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.