سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، پێشبینی تەمومژاوی ناكات سەبارەت بە ئەگەری روودانی جەنگی جیهانی سێیەم، ئەمەش دوو رۆژ دوای ئەوەی سەرۆكی رووسیا ، ڤلادیمێر پوتین چەكی كۆمەڵكوژی لە ماوەی شەڕی ئۆكرانیادا كە زیاتر لە حەوت مانگ خایاند، هەڵدا.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە دوای وتارەكەی لە كۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك بەڕێوەچوو، لاڤرۆڤ دووپاتیكردەوە "توانای تەواوی ڕووسیا بۆ پاراستنی خاكەكەی بەپێی عەقیدە و ستراتیژی و یاسا سەربازییەكانییەتی".
لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە لێدوانەكەی ئەلێكساندەر ڤوچیچ سەرۆكی سربیا، كە ترسی خۆی لە هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم دەربڕی، لاڤرۆڤ گوتی : پێشبینی تاریك دەكەن، بەڵام دووپاتی دەكەمەوە كە هەموو خاكی ڕووسیا لە ژێر پاراستنی دەوڵەتدایە.
جێگای ئاماژەیە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی، دیمیتری مێدڤێدێڤ، بە ڕوونی ئاماژەی بەوە كردبوو كە ڕەنگە مۆسكۆ پەنا بۆ چەكی ئەتۆمی ببات بۆ بەرگریكردن لەوەی كە بە خاكی خۆی دەزانێت.
ڕووسیا وەڵامی ئەگەری روودانی جەنگی سێیەمی جیهانی دەداتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.