Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 08:11

په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسای پەروەردە و فێركاری ده‌كات

کوردستان TV
100%


په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی 27 ی 9 ی 2022، كۆده‌بێته‌وه‌ و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسای په‌روه‌رده‌ و فێركاری ده‌كات.
له‌راگه‌یاندراوێكدا، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: 
به‌پێی حوكمی ماده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ ماده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ ماده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ ماده‌ی (٢٠) و ماده‌كانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە مادەی (٥٢) و مادەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٤)ی ئاسایی خولی پایزه‌ى ساڵی چوارەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (١٠)ی به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٢٢/٩/٢٧ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
• بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.