Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 10:38

ئه‌مڕۆ (9) ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند جیهاد دڵپاك تێده‌په‌رێت

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ 25-9-2022 نۆ ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند  جیهان دڵپاك، شانۆكار و سینه‌ماكاری گه‌وره‌ی كورد تێده‌په‌ڕێت.
هونه‌رمه‌ندی شانۆكار و سینه‌ماسازی گه‌وره‌ی كورد جیهاد دڵپاك له‌ ساڵی 1948 له‌ كه‌ركوك له‌دایكبووه‌، قۆناغه‌كانی خوێندنی هه‌ر له و شاره‌دا ته‌واوكردوه‌و ده‌رچووی خانه‌ی مامۆستایان بووه‌ ساڵی 1971 یه‌كه‌م كاری به‌ناوی (ژیانی كچه‌ لاڵه‌كه‌) وه‌ك كاری شانۆ پێشكه‌شكردووه و درامای (به‌هاری دزراو)یش یه‌كه‌م كاری دراما بووه‌ كه‌ ساڵی 1972 به‌شداریی تێدا كردووه‌، پاشان له‌ساڵه‌كانی دواتردا به‌شداریی له‌ژماره‌یه‌كی زۆر له‌دراماو فیلمدا كردووه‌ له‌وانه‌ فیلمی (مه‌ره‌زه‌ و مامه‌ ڕیشه‌، كه‌ركوك 4، به‌شه‌كانی درامای گه‌رده‌لول، لاپه‌ڕه‌كانی كه‌ركوك)و چه‌ندین به‌رهه‌می تر، هونه‌رمه‌ند جگه‌ له‌كاری ئه‌كته‌ری كاری ده‌رهێنانشی كردووه‌.
هونه‌رمه‌ند جیهاد دڵپاك له‌چه‌ند درامایه‌كدا له‌گه‌ڵ خێزانی خۆیدا ڕۆڵی بینیوه‌ واته‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی هونه‌ردۆست بووه‌.
25ی ئه‌یلولی 2013 له‌ دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی دواجار دڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی له‌ لێدان كه‌وت و بۆ هه‌تا ماڵئاوای له‌ هونه‌ری كوردی كرد، له‌ دوای كۆچییشی وه‌ك وه‌فایه‌ك قوتابخانه‌یه‌ك له‌ كه‌ركوك و شه‌قامێك له‌ سلێمانی به‌ناوی جیهاد دڵپاك ناونرا.  
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.