Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 20:24

له‌نه‌یشن لیگ سویسرا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئیسپانیا تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ میانی گه‌ری پێنجه‌می قۆناغی كۆمه‌له‌كانی نه‌یشن لیگ و له‌یاریه‌كانی كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م ئاستی دووه‌م هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی ئیسپانیاو سویسرا روبه‌روی یه‌كتری بوونه‌وه‌و له‌ ئه‌نجامدا سویسرا به‌ دوو گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلیك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو ئیسپانیاشی تووشی یه‌كه‌م دۆراندن كرد. 
له‌ گێمی یه‌كه‌م میوانه‌كان به‌ گۆلێك پێشكه‌وتن گۆله‌كه‌ش یاریزان مانوێل ئه‌كانجی له‌ خوله‌كی بیستو یه‌ك تۆماری كرد.
 له‌ گه‌ل ده‌ست پیكردنه‌وه‌ی گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی په‌نجاو پێنج جۆرجی ئه‌لبا گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی بۆ خاوه‌ن مال تۆمار كردو یاریه‌كه‌ی گه‌رانده‌وه‌ خالی سه‌ره‌تـا ، به‌لام ته‌نها دوای سێ خوله‌ك برێل ئیمبۆلۆ گۆلی دووه‌می بۆ سویسرا تۆمار كردو جارێكی تر میوانه‌كانی له‌یاریه‌كه‌ پێشخسته‌وه‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی پێ هات و ئیسپانیا تووشی یه‌كه‌م دۆرادن هات و به‌ هه‌شت خال دابه‌زی بۆ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی كۆمه‌له‌كه‌و سویسراش دووه‌م بردنه‌وه‌ی تۆمار كردو به‌شه‌ش خال له‌ پله‌ی سێیه‌می كۆمه‌له‌كه‌ی دێت .
    


                                       

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.