وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی جامی وڵاتانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بۆ تۆپی پێ، ڕێكخه‌رانی پاڵه‌وانێتیه‌كه له ڕێوڕه‌سمێكدا، نمایشی جام و تۆپی تایبه‌ت به یاریه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌یان له بانكۆكی پایته‌ختی تایلاند سازكرد.
هانده‌رانی وه‌رزشی وڵاتی تایلاند ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ ڕه‌خسا له نزیكه‌وه جامه‌كه ببینن و وێنه‌ی یادگاری له‌گه‌ڵ بگرن، هه‌ر له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا چه‌ند بڕگه‌یه‌كی هونه‌ری تایبه‌ت به كلتور‌و فۆلكلۆری دێرینی وڵاتی تایلاند پێشكه‌شكرا، دوای بانكۆك، جامی پاڵه‌وانێتی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بۆ تۆپی پێ له هه‌ریه‌ك له سه‌نگافوره‌و كوالالهمپورو جاكارتاو شاری هۆشی مینای وڵاتی ڤێتنام نمایش ده‌كرێت.
یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه هه‌ر دوو ساڵ جارێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌مساڵیش له بیستی كانوونی یه‌كه‌م ده‌ستپێده‌كات و تا شازده‌ی كانوونی دووه‌می ساڵی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌ڵبژارده‌ی تایلاند خاوه‌نی ڕیكۆردی پێوانه‌یی نازناوه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یه كه له مێژووی خۆیدا شه‌ش جار نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
پاڵه‌وانێتی جامی وڵاتانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا به‌رێوه‌ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.