دیارترین حیزبی ریفۆرمخوازی ئێران داوای لە دەسەڵاتداران كرد كە یاسای باڵاپۆشی ناچاری هەڵبوەشێننەوە.
بەپێی یاسایەك كە لە ساڵی 1983ـەوە كاری پێدەكرێت، ئافرەتانی ئێرانی و بیانی، بەبێ گوێدانە ئایینەكەیان، دەبێ لە شوێنە گشتییەكاندا باڵاپۆش بن، هەروەها جەستەیان بە جلوبەرگی شل و درێژ دابپۆشن.
لەوبارەیەوە بەپێی بەیاننامەیەك ،حزبی یەكگرتووی گەلانی ئیسلامیی ئێران كە لە لایەن كەسانی نزیكی محەممەد خاتەمی، سەرۆك كۆماری پێشووی ریفۆرمخواز (1997-2005) پێكهێنراوە، داوا لە دەسەڵاتداران دەكات كە ئەو توخمە یاساییانە ئامادە بكەن كە ڕێگە خۆش دەكەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاسای باڵاپۆشی ناچاری.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، هەروەها ئەو حیزبە داوا دەكات كە كۆماری ئیسلامی " بە فەرمیی كۆتایی كارەكانی پۆلیسی ئیرشادی" رابگەیەنێت، هەروەها "رێگا بە خۆپیشاندانی ئاشتیانە بدرێت .
هەروەها ئەو حزبە داوای پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی "بێلایەن" بۆ كوشتنی مەهسا ئەمینی كردو داواشی كرد ئەو كەسانەی كە بەم دواییە دەستگیركراون بەپەلە ئازاد بكرێن .
دیارترین حیزبی ریفۆرمخوازی ئێران داوای هەڵوەشاندنەوەی یاسای باڵاپۆشی ناچاری دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.