Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 10:23

هەڵبژاردنەكانی پێشوەختەی ئیتاڵیا دەستیپێكرد

51 ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە
کوردستان TV
100%

دوای دوو مانگ لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ئیتاڵیا (ئەنجوومەنی پیران و ئەنجوومەنی نوێنەران)، ئەمڕۆ یەكشەممە 25ی ئەیلوولی 2022و ناوەندەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەكانی پێشوەختەی گشتیی ئیتاڵیا بەڕووی دەنگدەراندا كرانەوە.
پڕۆسەی دەنگدان كاتژمێر 07:00 بە كاتی ناخۆی ئەو وڵاتە دەستی پێ كرد و تا كاتژمێر 23:00 بەردەوام دەبێت كە تیایدا، 51 ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە.
لە هەڵبژاردنەكاندا، دەنگدەران 200 ئەندامی نوێی ئەنجوومەنی پیران و 400 ئەندامی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵدبژێرن.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.