Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 20:26

بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی پێشانگای ترێ و هەنگوین لەدهۆك بەڕێوەدەچێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە 25-9-2022 بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی، پێشانگای تری و هەنگوێن لەدهۆك بەڕێوەدەچێت و سەرۆك بارزانی بەربوومەكانی نێو پێشانگاكە بەسەر دەكاتەوە .


پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ-ش سەرۆك مەسعود بارزانی بەشداری لە فێستیڤاڵی رۆشنبیری دهۆك كرد. 


لە مەڕاسیمەكەدا سەرۆك بارزانی، گوتارێكی پێشكەش كرد و رایگەیاند:  بانگهێشت كردنم بۆ ئەم فێستیڤاڵە جێگای خۆشحاڵییە، سوپاسی یەكێتی نووسەرانی كورد لقی دهۆك دەكەم، پشتیوانییەكانمان بۆ نووسەرانی كورد بەردەوام دەبن.
هەروەها سەرۆك بارزانی گوتی: مێژووی گەلی كوردستان پڕە لەشانازی و ئێش و ئازار، ئێوەی نووسەران-یش خۆتان لەكەس بەگەورەتر و بە بچووكتر مەزانن. 
هاوكات سەرۆك بارزانی لەساڵیادی بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: دەست و چاوی ئەوانە ماچ دەكەم كەخۆیان نەچەماند.


شایانی باسە فێستیڤاڵی رۆشنبیری دهۆك، لەژێر چاودێری سەرۆك بارزانی لە پارێزگای دهۆك بە بەشداری 135 نووسەر كە لەهەر چوار پارچەی كوردستان بەشدارن، بەڕێوەدەچێت. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.