Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 10:49

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ كونسولى نوێى كۆریاى باشوور كرد

کوردستان TV
100%


پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2022/9/25 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌  چۆ كیجۆنك كونسولى گشتیى نوێى كۆریاى باشوور له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ دیدارێكدا نێچیرڤان بارزانى وێڕاى به‌خێرهاتن و پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌ى نیشان دا و سوپاس پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكاریى مرۆیى و بنیاتنانى توانسته‌كان و پشتگیریى كۆریاى باشوور دووپات كرده‌وه كه‌ له‌ ڕێگه‌ى تیمى سه‌ربازیى زه‌یتوون و ئاژانسى كۆیكاى كۆرییه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ هه‌رێمى كوردستانیان كردووه‌‌.

لاى خۆیه‌وه‌ كونسولى گشتیى كۆریاى باشوور دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندیى تایبه‌ته‌ و هیواى خواست بتوانن په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ ئاستى به‌رزتر و فراوانتر ببه‌ن، هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى ئاماده‌یى و چالاكییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان و هاندانى كه‌رتى تایبه‌تى كۆرى و ده‌رفه‌تى وه‌ربه‌هێنان بۆ كۆمپانیا كۆرییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان خسته‌ ڕوو.

له‌ دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى كولتوورى و هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریى به‌تایبه‌تى له‌ بوارى په‌روه‌رده‌یى و فێركردندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها دۆخى سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.