Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 20:14

گوژمەی پێویست بۆ جێبەجێكردنی 11 پرۆژەی تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر و دەوروبەری خەرج كرا

کوردستان TV
100%


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە خەرجکردنی گوژمەی 23 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی 11 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە بواری تۆڕی ئاو و دروستكردنی ئاوەڕۆ و پەرەپێدانی پرۆسەی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لەنێو شاری هەولێر و دەوروبەری.
ئەو بودجەیە لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر دابین کراوە و ئەم پرۆژانەی خوارەوەی پێ جێبەجێ دەکرێت:
- دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی بێتواتەی نوێ.
- دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە لە گەڕەكی گەڕەسۆر تەعجیل بۆ بنەسڵاوە.
- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو و بەستانی ئاوی ئیفراز لەگەڵ عەمباری ئاو لە گەڕەكی قەڵای نوێ.
- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە چەند كۆڵانێك لە گوندی شێخەشەل لە بەحركە.
- بەستانی بیری ژمارە هەشت لە بێركۆتی نوێ لەگەڵ تۆڕی ئاوی سەرەكی.
- دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی بەختیاری، نزیك مزگەوتی بەختیاری.
- بەستانی بیری ژمارە حەوت لە بێركۆتی نوێ بە تۆڕی ئاوی سەرەكی.
- گۆڕینی بۆری ئاو لە گوندی حوجران لە سەڵاحەددین.
- تۆڕی ئاو بۆ گوندی تەنگەبیر لە ناحیەی باسرمە.
- كڕینی كەلوپەلی پێویست لەگەڵ چاككردنەوە و نۆژەنكردنەوەی پێویست بۆ ئامێر و ئۆتۆمبێلەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاو.
- پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە ناحیەی بەحركە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.