Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:29

ئاوەڕۆكانی شاری دهۆك خاوێن دەكرێنەوە

کوردستان TV
100%


بە مەبەستی ئامادەسازی بۆ وەرزی زستان و ڕووبەڕووبوونەوەی لافاو و مەترسیی كۆبوونەوەی ئاوی زیاد لە شاری دهۆكدا، لە هەڵمەتێكدا تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی دهۆك، دەستیان بە خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆ و مەنهۆڵەكانی نێو شارەكە كردووە.
بەپێی ئەو پلانەی دەستیانپێكردووە، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی دهۆك، بە بەشداری سەدان ئامێر و كرێكاری تایبەت بە خاوێنكردنەوە، ئاوەڕۆی سەنتەری شار و گەڕەكی بەروشكێ‌ و گەڕەكی زركایان خاوێنكردەوە كە بەهۆی زبڵ و خاشاكێكی زۆر كە لێیان كۆببۆوە، مەترسیی دروستبوونی لافاوی دروستكردبوو تەنانەت لە ئەگەری بارانێكی كەمیشدا.
بەر لەوەی زیان بە ماڵ و گیانی هاووڵاتیان بگات، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی دهۆك دەستی بە هەڵمەتە كردووە و تاوەكوو تەواوی مەنهۆڵ و ئاوەڕۆكانی نێو شاری دهۆك خاوێن دەكرێنەوە بەردەوام دەبێت.
شایەنی باسە، بە هەمان شێوە نزیكەی مانگێكە لە شاری هەولێر و دەوروبەریش لە ڕێگەی سەدان ئامێری شارەوانی و كرێكارەوە هەڵمەتی خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان دەستیپێكردووە و بەردەوام دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.