Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:01

بە مۆلۆتۆڤ هێرشكرایە سەر باڵیۆزخانەیەكی ئێران

کوردستان TV
100%

ئاژانسی هەواڵی یۆنان ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردەوە، بە بۆمبێكی مۆلۆتۆڤ هێرشكرایە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە لە ئەسینا ، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی لێبكەوێتەوە.
ئاژانسەكە لە زاری پۆلیسی یۆنانەوە بڵاویكردەوە، نزیكەی كاتژمێر یەكی بەیانی ئێوارەی شەممە، دوو كەس كە ماتۆڕسكیلێكیان پێبووە و دەموچاویان داپۆشیبوو ، كۆكتێلێكی مۆلۆتۆڤ-یان فڕێداوەو لەسەر دیواری باڵیۆزخانەكە تەقیوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە پاشنیوەڕۆی دوێنێ شەممە نزیكەی 200 كەس لە گۆڕەپانی سینتاگما لە ناوەڕاستی ئەسینا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سەركوتكردنی خۆپیشاندانەكان لەلایەن ئێرانەوە گردبوونەوە
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.