Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:26

مسته‌فا كازمی گه‌یشته‌وه‌ به‌غدا

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ شاری نیۆیۆڕكی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته‌وه‌ شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م گه‌یشته‌وه‌ شاری به‌غدا دوای ئه‌وه‌ی به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژ له‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ شاری نیۆیۆڕك مابووه‌وه‌.

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ ڕۆژی دووشه‌می ڕابردووه‌وه‌ به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشتبووه‌ شاری نیۆیۆڕك به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.

مسته‌فا كازمی له‌ گه‌شته‌كه‌یدا چاوی به‌ زۆرێك له‌ سه‌رۆك و به‌رپرسانی باڵای جیهان كه‌وت و له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیشدا وتارێكی پێشكه‌ش كرد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.