Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:27

قیرتاوكردنی شه‌قامه‌كانی گه‌ڕه‌كی ڕۆشنبیری كۆتایی هات

کوردستان TV
100%

پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاشكرای كرد كه‌ بە گوژمەی زیاتر لە (214 ملیۆن دینار) قیرتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی رۆشنبیری کۆتایی هات.

ڕاشیگه‌یاند: بە گوژمەی (214 ملیۆن و 890 هەزار و 500 دینار) کارەکانی پڕۆژەی قیرتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی رۆشنبیری کۆتایی پێ هات کە لەسەر داهاتی 15% ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەشێوەی بەڵێندەرایەتی جێبەجێ کراوە، درێژی شەقامەکان 1270 مەترە بە ڕووبەری 15٫130مەتر قیرتاوکردن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ وێڕای تەواوبوونی ئەم شەقامانە، کارکردن لە چەندین شەقام و کۆڵانێكی دیکەی ئەم گەڕەکە بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.