وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئه‌مه‌ریكای تۆمه‌تبار كرد به پاڵپشتیكردنی خۆپیشانده‌رانی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی.
حوسێن ئه‌میر عه‌بدولهه‌یان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: پاڵپشتی و پشتیوانیكردنی ئه‌مه‌ریكا بۆ خۆپیشانده‌رانی ناوخۆی وڵاته‌كه‌مان پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی دیبلۆماسی و ڕاسته‌وخۆی واشنتۆنه به‌رامبه‌ر به ئێران.
ڕاشیگه‌یاند: خۆپیشاندانی هێمنی مافی هه‌موو گه‌لێكه و ئێمه پاڵپشتی هه‌موو خۆپێشاندانێك ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی كه ئێستا و له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش له شه‌قامه‌كانی ئێران ڕوو ده‌دات تێكده‌رانه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: تیوه‌گلانی ئه‌مه‌ریكا له خۆپیشانده‌ران و پاڵپشتیكردنیان بێگومان بۆ تێكدانی دۆخی ناوخۆی ئێرانه، هه‌روه‌ها ئه‌م پاڵپشتیكردنانه‌ش پێچه‌وانه‌ی په‌یامه دیبلۆماسییه‌كانی واشنتۆنه به‌رامبه‌ر تاران به‌تایبه‌تیش سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا سزای نوێ و توندی به‌سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیسی پابه‌ندبوونی باڵاپۆشی و به‌رپرسانی ئه‌منیی پارێزگای تارانی پایته‌خت سه‌پاند كه به تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كوشتنی ژینا ئه‌مینی و سه‌ركوتكردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی خۆپیشانده‌رانی ئێران داده‌نرێن.
جانێت یلین وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سزا نوێ و تونده‌كانیان به‌سه‌ر پۆلیسی پۆلیسی پابه‌ندبوونی باڵاپۆشی و به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌منی ئێران ده‌سه‌پێنن، هه‌روه‌ها به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه‌ش كه به‌شدارن له سه‌ركووتكردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هاووڵاتییانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و پارێزگاكانی ئێران.
زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه له به‌شێكی زۆری پارێزگاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران خۆپیشاندانی فراوان و ناڕه‌زایه‌تی به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی ته‌مه‌ن 22 ساڵ به‌رده‌وامییان هه‌یه و له به‌شێكی زۆری شاره‌كان خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ئه‌نجامدران و هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌كانی پۆلیس و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له خۆپیشاندانه‌كاندا توندوتیژی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
جێی باسه ئێوارەی ڕۆژی سێشەمی ڕابردوو ژینا ئه‌مینی تەمەن 22 ساڵ كه ئافره‌تێكی خەڵکی سەقز بوو، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی سه‌پاندنی ڕه‌وشت به تۆمه‌تی شل به‌ستنی سه‌رپۆشه‌كه‌ی سه‌ری ده‌ستگیركرا و دواتریش به‌هۆی ئه‌نجامدانی توندوتیژی و ئازاردانی دوای چەند ڕۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانەی کەسرای شاری تاران، ڕۆژی هەینی بەهۆی قورسی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.