Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:26

ئێران لە تۆپبارانکردنی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە

کوردستان TV
100%

ماوەی چەند ڕۆژێکە تۆپخانەکانی سوپای پاسداران دەستیان بە تۆپبارانکردنی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان کردووە.

لەدوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 25ـی 09ـی 2022 زیاتر لە 40 تۆپیان ئاراستەی ناوچەکانی سنووری ناحییەی سیدەکان لە دەڤەری سۆران کردووە.

مەهدی داود پەیامنێری کوردستان تیڤی لەمبارەیەوە پێی ڕاگەیاندین کە کوێستانی بەربزین و نزیک گوند و ئاواییەکانی کەتینە و بن پەرێزە و دەرھۆڵ لە سنووری ناحییەی سیدەکان کراونەتە ئامانج ماوەی چەند ڕۆژێکە لەلایەن تۆپخانەکانی سوپای پاسداران تۆپباران دەکرێت و تاوەکو ئێستاش تۆپبارانەکە بەردەوامە.

ڕاشیگەیاند: تۆپبارانەکە زەرەر و زیانێکی زۆری بە ڕەوەند، جوتیار، شوان و خاوەن مەڕوماڵاتەکانی ناوچەکە گەیاندووە.

هاوکات ئاماژەی بەوەش دا کە تۆپبارانەکە ترس و دڵەڕاوکێی لای خەڵکی ناوچەکە دروست کردووە و بووەتە هۆی چۆڵکردنی بەشێک لە خەڵکی ناوچەکە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.