Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:29

زارا محەمەدی مانگرتنی لە خواردن ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

ئەو مامۆستایەی لە سنەی کوردستانی ئێران بەهۆی گوتنەوەی وانەی کوردی سزای 5 ساڵی بەسەردا سەپێنرا، مانگرتنی لە خواردن ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو، زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کورد و بەندکراوی سیاسی کورد لەگەڵ چەند بەندکراوی دیکە، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر  بە هەڵسوکەوتی نەشیاوی بەرپرسانی بەندیخانەی سنە لەگەڵ ئافرەتانی دەستبەسەرکراوی ئەم دواییە مانیان لە خواردن گرت.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە زیاتر لە 20 ئافرەت گواستراونەتەوە بەندیخانەی ئافرەتان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.