Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:29

وەزارەتی خوێندنی باڵا 22 پۆست لە زانکۆی سلێمانی ڕادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى  ئەمڕۆ یەکشەممە 25ـی 09ـی 2022 لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا (22) پۆست لە زانکۆى سلێمانى بۆ جارى یەکەم ڕادەگەێنێت.

وەزارەتەکە پۆستەکان ئاشکرا دەکات کە پێکهاتوون لەمانە:-

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا

ڕاگرى کۆلێژى زانست

ڕاگرى کۆلێژى زانستە مرۆڤایەتیەکان

ڕاگرى کۆلێژى پەرستارى

 ڕاگرى کۆلێژى هونەرە جوانەکان

ڕاگرى کۆلێژى پزیشکى ڤێتەرنەرى

ڕاگرى کۆلێژى زانستە ئەندازیاریە کشتوکالیەکان

ڕاگرى کۆلێژژى زانستە ڕامیارییەکان

ڕاگرى کۆلێژى پەروەردەى زانستە مرۆڤایەتیەکان

ڕاگرى کۆلێژى پەروەردە

ڕاگرى کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەتى

ڕاگرى کۆلێژى یاسا

ڕاگرى کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان

ڕاگرى کۆلێژى ئەندازیارى

ڕاگرى کۆلێژى پزیشکى ددان

ڕاگرى کۆلێژى بازرگانى

ڕاگرى کۆلێژى دەرمانسازى

ڕاگرى کۆلێژى زانستە سروشتیەکان

ڕاگرى کۆلێژى پەروەردەى جەستەیى و زانستە وەرزشیەکان

ڕاگرى کۆلێژى زمان

ڕاگرى کۆلێژى کارگێرى و ئابورى

ڕاگرى کۆلێژى پزیشکى

مەرجەکان:

- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.

- نازناوى زانستى لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.

- خزمەتى زانکۆیی لە (10) دە ساڵ کەمتر نەبێت.

خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەش داوە کە - ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات، باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکە وەردەگرێت.

ڕوونیشی کردۆتەوە کە زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى، هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.

باسی لەوەش کردووە کە دواکات بۆ پێشکەشکردن  (سى ڤى یەکەى) ، (پوختەى ڕاژەکەى) ، ( یەکەمین فەرمانى زانکۆیی بەدەستهێنانى نازناوى زانستى( و ) لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستیە بڵاوکراوەکان(، کۆتایی دەوامى  ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (2-10-2022) لەم بەستەرە  (https://forms.gle/AgbJ6B8g68VTLNQ27 ) دەبێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەش داوە کە پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ پەسند کرابێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.