Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:33

زانیاری لەسەر ئەو تەنەی لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان بینرا

کوردستان TV
100%

شارەزایەکی بواری کەشناسی و گەردوونناسی زانیاری لەسەر ئەو تەنە نامۆیە دەدات کە لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان بینرا.

ئاراس جەبار ئاماژەی بەوە دا کە ئەو تەنەی لە ئاسمانی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بینرا زنجیرەی مانگەدەستکردەکانی ستارلینکە.

ئەوەشی خستەڕوو کە زنجیرەی مانگەدەستکردەکانی ستارلینک بە مەبەستی دابینکردنی ئینتەرنێت بۆ سەرتاسەری جیھان رەوانەی بۆشایی ئاسمان کراوە.

جێی باسە، ستارلینک پێکهاتووە لە زنجیرەیەک مانگی دەستکردی ئینتەرنێتی کە لەلایەن ھاوبەشگای سپەیس ئێکس (SpaceX) دروست دەکرێت. خزمەتگوزاری ھێڵی ئینتەرنێت بۆ نەوەی پێنجەم و دواتر دابین دەکات بۆ ھەسارەی زەوی و مەریخ لە داھاتوودا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.