Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 21:34

ئازاد جوندیانی : ریفراندۆم یه‌كگرتوویی كوردی زیندوو كرده‌وه‌

Suhail tahir
100%

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی مژار سه‌باره‌ت به‌ پرسی ریفراندۆم .. وه‌ك سه‌ركه‌وتنێكی ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان ، ئازاد جوندیانی ، سیاسه‌تمه‌دار رایگه‌یاند: له‌ پێنجه‌مین ساڵیادی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ، ئه‌وه‌ دووپات ده‌كه‌مه‌وه‌  كه‌ هیچ رێگه‌ چاره‌یه‌ك نه‌مابوو له‌ گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق له‌ جێبه‌جێنه‌كردنی ته‌واوی ده‌ستووری عێراق، له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌وڵێك بوو بۆ به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و بوون به‌ سه‌روه‌ری خۆت.

ئاماژەی بەوەش دا کە هه‌وڵه‌كانی كورد له‌ باشووری كوردستان، ئامانجی خۆی هه‌بووه‌ ،به‌تایبه‌تی له‌ 50 ساڵی رابردوودا . هه‌موو كورد پێكه‌وه‌ كاریان كردووه‌ بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه‌ .

باسی لەوەش کرد کە له‌ هه‌مووی گه‌وره‌تر 93%ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگی به‌ ریفراندۆم دا به‌وه‌ش یه‌كگرتوویی كورد بۆ جارێكی دیكه‌ نیشاندرایه‌وه‌ .

ئازاد جوندیانی گوتی : كورد ئیراده‌ی خۆی موماره‌سه كرد كه‌ به‌ڵێ ئێمه‌ هه‌ین، ئه‌وه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ وڵاتانی داگیركه‌رانی كوردستان، ئه‌وان هه‌وڵیان ده‌دا ئێمه‌  ئیراده‌مان نه‌بێت ، ئه‌یانویست كورد پاشكۆی ئه‌وان بێت.

ئازاد جوندیانی روونی كرده‌وه‌ ، كه‌ زۆر له‌ وڵاتان بن زمان و سه‌رزمانیان وه‌ك یه‌ك نه‌بوو، هه‌تا وڵاتی ئه‌مریكا . كه‌ چاویان نوقاند به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ی سوپای عێراق و حەشدی شه‌عبی بۆ ئه‌وه‌ی دژ به‌ ریفراندۆم هێرش بكاته‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مریكا پاڵپشتی له‌ كورد نه‌كرد له‌ پرسی ریفراندۆم .

ئاماژەی بەوەش داوە کە پێویسته‌ له‌ پرسی ریفراندۆم و پرسی سه‌ربه‌خۆیی ناكرێت ، باسی ئه‌گه‌ر و ئه‌مما بكرێت ، سه‌ربه‌خۆیی سه‌ربه‌خۆییه‌ ، شه‌رمكردنی ناوێت ، ئێستاش پرس و ئه‌نجامی ریفراندۆم هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.