Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 01:03

ئه‌وروپا له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی ئێران هاته‌ ده‌نگ

کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران هاته‌ ده‌نگ و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ سه‌ركوتكردنی به‌بێ پاساوی خۆپیشانده‌ران جێگه‌ی قبووڵكردن نییه‌.

جۆزێپ بۆرێك به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند: یه‌كێتی ئه‌وروپا و ته‌واوی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه‌ به‌كارهێنانی هێز و سه‌ركه‌وتكردنی خۆپیشاندانی ئاشتییانه‌ به‌بێ هیچ پاساوێك سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ن و به‌هیچ شیوه‌یه‌كیش جێگه‌ی قبووڵكردن نییه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران پێی نایه‌‌ ڕۆژی نۆیه‌مه‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ هه‌موو ئامراز و شێوه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه‌ و سه‌ركوتیان ده‌كه‌ن.

خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ ئه‌نجامی كوژرانی كچێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵی سه‌قزی به‌ناوی ژینا ئه‌مینی دروستبوون له‌لایه‌ن پۆلیسی سه‌پاندنی ڕه‌وشت به‌ تۆمه‌تی شل به‌ستنی سه‌رپۆشه‌كه‌ی كه‌ دوای ده‌ستگیركردنی ئازارێكی زۆر درابوو و دوای مانه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری تاران، له‌ ڕۆژی هه‌ینیدا به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.