Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:30

پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون بۆ کریستیانە کرێنشینانەکانی عەنکاوە ڕاگەیەنرا

کوردستان TV
100%

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەیەکی تایبەت بە یەکەکانی نیشتەجێبوون بـۆ کرێنشینە کریسـتیانەکانی عەنکاوە ڕادەگەیەنێت.

دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پڕۆژەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان بۆ کریستیانەکانی عەنکاوە، لە سنووری قەزای عەنکاوە دروست دەکرێت.

ڕاشیگەیاند: دروستکردنی پڕۆژەکە بەرنامەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی شایستە بۆ کرێنشینان بە ئاراستەی یارمەتیدانی هاووڵاتییانی هەژار و کەمدەرامەت کە ببن بە خاوەنی یەکەیەکی نیشتەجێبوونی خۆیان.

 دەستەی وەبەرهێنان سەبارەت بە پڕۆژەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە پڕۆژەکە سێ جۆری یەکەی نیشتەجێبوون لەخۆ دەگرێت، 80 مەتر بە پێشەکی 4 هەزاردۆلار، 100 مەتر بە پێشەکی 5 هەزار و 120 مەتر بە پێشەکی 6 هەزار دۆلار دەبێت بە قیستی 15 ساڵ دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.