خاوه‌نی گۆرانی "یا بوردین" هونه‌رمه‌ندی سوری "زیاب مه‌شهور"له ته‌مه‌نی (76) ساڵیدا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی دیمه‌شق كۆچیدوایی كرد.
ئاژانسه هه‌واڵه‌كان بڵاویان كرده‌وه هونه‌رمه‌ند زیاب مه‌شهور، به‌هۆی نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی مێشك ،كۆچی دواییكردوه.
هونه‌رمه‌ند زیاب مه‌شهور له‌ساڵی 1946 له پارێزگای دێره‌زووری سوریا له‌دایكبووه، زیاتر له نێوجهماوهر به گۆرانی "یابوردین" له‌له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند غه‌وار تۆشی "دوره‌ید لاهام" ناسرابوو ، ناوبراو له ساڵی 2004 وازی له هونه‌ری گۆرانی وتن هێنابوو ،خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی بوو وه‌كو (یابوردین، ئهلمایا، یامنیم خانم..)
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئه‌لحوره
گۆرانیبێژی ناودار "زیاب مه‌شهور" كۆچی دواییكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.