مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی/ نوسینگەی ڕۆژھەڵات، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە دزی لەچەند ماڵێک کردبوو.
بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەک لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات سکاڵایان تۆمارکرد کە دزیان لێکرابوو،لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکرد، سەرەنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار (ا،ع،ص) لەدایکبووی2002 بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه بهوهشدهكات، لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
 
تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
                
                100%
                
            
        
                            
                            
                            
                            
                            
    
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.