Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:33

چەمچەماڵ.. گوژمەی 87 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری خەرج دەكرێت

کوردستان TV
100%


بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەی خزمەتگوزاریی قیڕتاوكردنی شەقام لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی چەمچەماڵ، لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ڕەزامەندی خەرجكردنی گوژمەی (٨٧،٤٧٠،٥٠٠) هەشتا و حەوت ملیۆن و چوارسەد و حەفتا هەزار و پێنجسەد دینار درا.
گوژمەكە لەسەر ڕیژەی ١٥٪ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی چەمچەماڵە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەكانی قیڕتاوكردن و كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی بێكەس و نۆژەنكردنەوەی چەند شەقامێكی تر و دروستكردنی باراناو لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی چەمچەماڵ بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات و لەسەر پلانی ساڵی ٢٠٢٢ خەرج كراوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.