Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 10:31

هۆشدارییەکی نهێنی لە ئەمریکاوە بۆ ڕووسیا

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای دەکات کە هۆشدارییان بە ڕووسیا داوە سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئێمە زۆر ڕوون بووین لەگەڵ ڕووسەکان، بە ئاشکرا و هەروەها بە شێوەیەکی تایبەت، بۆ ڕاگرتنی قسەکانیان سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی.

ڕاشیگەیاند: زۆر گرنگە مۆسکۆ لە ئێمە ببیستێت و لە ئێمەوە فێربێت کە دەرئەنجامەکانی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی ترسناک دەبێت، ئێمە ئەوەمان زۆر ڕوون کردووەتەوە.

بلینکن جەختی کردەوە کە "هەر بەکارهێنانێکی چەکی ئەتۆمی کاریگەری کارەساتبار دروست دەکات، بێگومان لەسەر ئەو وڵاتەی کە بەکاری دەهێنێت، وێڕای ئەوەی لەسەر زۆر وڵاتی دیکەش بەهەمانشێوە."

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.