Erbil 38°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 14:31

له‌رێوره‌سمێك دا كتێبی "سه‌د وانه‌ی ڕیفراندۆم" بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


 له‌ ساڵیادی ریفرۆندۆمه‌ مێژووه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان ،له‌ شاری هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی حزبی و حوكومی  پارێزگاری هه‌ولێر و  نوێنه‌رانی لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كوردستانیه‌كان و ڕاگه‌ینكار و نووسه‌ران و ڕۆشنبیران، ده‌زگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌هۆڵی ئوتێل شیراتۆن، ڕێوره‌سمێكی بۆ ناساندن و خستنه‌ڕووی كتێبی (سه‌د وانه‌ی ڕیفراندۆم) له‌نووسینی پرۆفیسۆری یاریده‌ر و توێژه‌ر دكتۆر" ڕێبوار سیوه‌یلی"  كه‌ ده‌زگای گوڵان به‌چاپی گه‌یاندووه‌ سازكرد.
(سه‌د وانه‌ی ڕیفراندۆم) كتێبێكی دانسقه‌یه‌ ،پێشه‌كی ئه‌م كتێبه‌ له‌لایه‌ن ساسان عونی نووسیویه‌تی له‌ به‌شێكییدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات" كه‌ ریفراندۆم زاده‌ی له‌ دایكبوونی ده‌ستی رێبه‌رێكی پێشنگه‌ له‌سه‌رده‌مێكی گونجاودا ،له‌ شوێنكدا ناوه‌ستێت و كۆتایی پێنایه‌ت ، به‌ڵكو جووڵه‌یه‌كی وای دروستكردووه‌، به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ شێوه‌ی جیاوازدا".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" نووسه‌ری ئه‌م كتێبه‌ ده‌یه‌وێت ڕیفراندۆم  دوور له‌ له‌چاویلكه‌ی سیاسه‌ت و دوور له‌ له‌وه‌ی ئه‌كتێكی سیاسی بێت، ده‌یه‌وێت ڕیفراندۆم  جارێكی تر له‌روانگه‌ی هه‌وڵ و خۆدۆزینه‌وه‌ و خۆسه‌لماندنه‌وه‌و هه‌ڵبڕینی ده‌نگ و پرسی شوناسدا پێناسه‌ بكاته‌وه‌".
كتێبه‌كه‌ (400) لاپه‌ره‌ی قه‌باره‌ گه‌وره‌ له‌ خۆده‌گرێت دیزانی ناوه‌ی له‌لایه‌ن شاخه‌وان جه‌عفه‌ر ئه‌نجام دراوه‌ ، دیزاینی به‌رگه‌كه‌شی له‌لایه‌ن لوقمان ڕه‌شیدی ئه‌نجام دراوه‌. 
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.