Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:24

پڕۆژەیەکی دیکە لە سنووری هەولێر جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی ئاماژەی بەوە دا کە ڕەزامەندی خەرجکردنی گوژمەی زیاتر لە 87 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامی بنەسڵاوە-كەسنەزان.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەكانی خزمەتگوزاری لە سنووری شار و شارۆچكەكانی سەر بە پارێزگەی هەولێر، ڕەزامەندی خەرجكردنی گوژمەیەك بە بڕی 87 ملیۆن و 399 هەزار دینار درا.

ڕاشیگەیاند: گوژمەكە لەسەر ڕێژەی 15%ـی داهاتی شارەوانی لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی شەقام و قیڕتاوكردنی شەقامی نێوان بنەسڵاوە-كەسنەزان لە گەڕەكی قەڵاتی نوێ لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە بڕیاری خەرجكردنی دراوە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەو شەقامە هاتووچۆیەكی زۆری شوفێرانی نێوان هەردوو شارۆچكەی بنەسڵاوە و كەسنەزانی بەسەرەوەیە و دەبێتە ئاسانكارییەک بۆ دانیشتووانی سنوورەكە بە گشتی و تایبەتی گەڕەكی قەڵاتی نوێ كە كەوتووەتە نزیک شەقامەكە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.