- شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی لە پارێزگای سەڵاحەددین راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی خورماتوو لە خاڵێکی پشکنینی باشووری دەروازەی قەزای خورماتوو سەربە پارێزگای سەڵاحەددین، تیرۆریستێکیان دەستگیرکردووە.
راشیگەیاندووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوو.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.