لەمیانی پێشبركێی ماراسۆنی بەرلینی نێو دەوڵەتی، خاوەن دوو نازناوی ئۆلۆمپیاد ئەلیۆد كیچۆگی كینی توانی ژمارەی پێوانەیی تۆمار بكات و براوەی نازناوی پێشبركێی ماراسۆنی بەرلین بێت.
كیچۆگی ماوەی پێشبركێكەی بەدوو كاتژمێر تەواو كرد، بەمەش بەجیاوازی یەك خولەك و نۆ چركە و سی لەدەیا چركە لەپێش ریكۆردی پێشووی بوو كە ژمارەی پێوانەیی لەسالی دوو هەزارو هەژدە تۆماركردبوو، ئەلیۆد كیچۆگی ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردو توانی لەسەر هەمان رێچكەی سالی دوو هەزارو هەژدە براوات، بەڵام ئەمجارەیان توانی ژمارەی پێوانەیی پێشووی بشكێنێت كاتێ ماوەكەی بەدوو كاتژمیر و یەك خولەك و سی و نۆ لەدەیا چركە ژمارەی پێوانەیی تۆماركردبوو.
ئەلیۆد كیچۆگی كینی نازناوی ماراسۆنی بەرلینی نێو دەوڵەتی بهدهست هێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.