Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:23

گوژمەیەک بۆ دەڤەری ڕاپەڕین خەرج دەکرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، بە بەهای 137 ملیۆن دینار مەوادی گەنجینە بۆ ئاوی ڕاپەڕین دابین دەكرێت.

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: بە مەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی كاروبارەكانی تایبەت بە سێكتەری ئاو لە سنووری ڕاپەڕین، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشان دا بە خەرجكردنی گوژمەیەک بە مەبەستی كڕینی مەوادی گەنجینە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕین.

ڕاشیگەیاند: كۆی گوژمەكە بریتییە لە 137 ملیۆن و 343 هەزار دینار لەسەر ڕێژەی 17%ـی داهاتی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕین بە مەبەستی دابینكردنی مەوادی گەنجینە بڕیاری خەرجكردنی دراوە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەو گوژمەیە بەپێی پلانی ساڵی 2022 بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرج دەكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.