Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:23

ئێران بۆ سێیەم ڕۆژە لە تۆپبارانکردنی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە

کوردستان TV
100%

تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سێیەم ڕۆژە بەردەوامن لە تۆپبارانکردنی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان کرد، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 26ـی 09ـی 2022 جارێکی دیکە سنووری سیدەکانیان تۆپباران کرد.

بەپێی زانیارییەکانی (کوردستان تیڤی)، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بەچڕی دەستیان بە تۆپبارانکردنی ناوچەکانی ، کوێستانی بەربزین لە سنووری سیدەکان کردووە.

تۆپبارانەکە زەرەر و زیانێکی زۆری بە ڕەوەند، جوتیار، شوان و خاوەن مەڕوماڵاتەکانی ناوچەکە گەیاندووە، ترس و دڵەڕاوکێی لای خەڵکی ناوچەکە دروست کردووە و بووەتە هۆی چۆڵکردنی بەشێک لە خەڵکی ناوچەکە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.