Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:20

کۆیە؛ لە ڕووداوێکی هاتووچۆ کەسێک گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 26ـی 09ـی 2022 لەسەر ڕێگەی کۆیە- هەولێر، نزیک گوندی سوسێ پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕووی دا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەست دا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە ڕایگەیاند: لە ڕێگەی نێوان کۆیە و ھەولێر، لە دۆڵی سماقوڵی نزیک گوندی سوسێ لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلی جۆری (ھۆندا ئەلەنترا و ترێلە مارسیدس) شوفێری ھەر دوو ئۆتۆمبێل برینداربوون، سەرنشینی ھۆنداکە گیانی لە دەست دا.

هاتووچۆ ئاماژەی بەوە داوە کە ھۆکاری ڕووداوەکە پێشکەوتنی ھەڵە بووە لەلایەن ئۆتۆمبێلی ترێلە، کە شوفێرەکەی خەڵکی وڵاتی تورکیایە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.