Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:24

حەلبوسی و پلاسخارت رەوشی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی و نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، جێنین ھێنیس پلاسخارت رەوشی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد حەلبوسی پێشوازیی کردووە لە جێنین ھێنیس پلاسخارت.

راشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا، پێشھاتە سیاسییەکانی عێراق گفتوگۆی لەبارەیەوە کراوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.