Erbil 38°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 14:28

ده‌سته‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ پشتیوانی خۆی بۆ قه‌زای مه‌خموور دووپاتكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


شاندێكی ده‌سته‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی قه‌زای مه‌خمووری كرد و له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی قه‌زاكه‌ و ناوچه‌كه‌ كۆبۆوه‌.

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26 ى 9 ى 2022، شاندێكی ده‌سته‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تی فه‌همی بورهان، سه‌ردانی قه‌زای مه‌خمووری كرد و له‌لایه‌ن ڕزگار محه‌مه‌د قائیمقامی قه‌زای مه‌خموور و لێپرسراوانی دیكه‌ی شاره‌وه‌ پێشوازی له‌شانده‌كه‌ كرا. 

له‌كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولادا، ده‌سته‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ قه‌زای مه‌خموور و دام و ده‌زگاكان دووپاتكرده‌وه‌. 
هه‌روه‌ها هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی ئه‌منی و گه‌یاندنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری به‌هاووڵاتییانی ناوچه‌ و چه‌ند خاڵ و باسێكی دیكه‌ تایبه‌ت به‌دۆخی قه‌زای مه‌خموور تاوتوێكرا. 

لەرووی جوگرافییەوە  قەزای مەخموور بەدووری( 65) كم دەكەوێتە خۆر ئاوای پارێزگای هەولێر، لە باكوورییەوە قەزای دەشتی هەولێر و خەباتە و لە باشوورییەوە روباری دیجلەیە، خۆر هەڵاتی زێی بچوكە و خۆر ئاوای زێی گەوەرەییە. دووری له‌ ناحیه‌ی گوێر (53)کم ، له‌ ناحیه‌ی قراج (14)کم ، له‌ ناحیه‌ی دیبه‌گه‌ (30) کم ، له‌ ناحیه‌ی ملاقه‌ره‌ (28)کم ، له‌ ناحیه‌ی قیاره‌ (28)کم له‌لای رۆژئاوای شرقات (60)کم دووره‌  له‌ لای رۆژهه‌ڵاتیشی قه‌زای مه‌خموور ناحیه‌یی سه‌رگه‌ران هه‌یه‌ به‌ دووری (55)کم ، لەگەڵ پارێزگاكانی ( موسل - كەركوك - تكریت) هاوسنورە. چیای بلباس(قەرەچووغ) دەكەوێتە ناوەراستی قەزاكە و زورگەزراویش دەكەوێتە لای خۆر هەڵاتی باكوور. قەزای مەخموور خاكێكی بە پڕشت و پیتی هەیە لەروی كشتوكاڵیەوە بەتایبەت بۆ ( گەنم و جۆ) كە لە سەر ئاستی كوردستان و عێراق بە پلەی یەكەم دێت، هەر بۆیە یەكەم و دووەم گەورەترین سایلۆ لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق لە مەخموور دروستكراوە.
 
 قەزای مەخموردەكەوێتە سەر هێلی (35) پانی و (43-44) درێژی و ئاوهەواكەی گەرم و ئاوی ژێرزەوی ناسازە و ناشێت بۆخواردنەوە، بۆیە لەسەرچاوەی زێی گەورە لە پرۆژەی ئاوی (سوڵتان عه‌بدوڵڵا ) و دەمارەشیرینی كەندێناوە لەگوندی (گاوەرە) ئاو بۆ مەخمووردابین كراوە. بۆ ناحیەی قەراجیش لە زێی گەورە لە پرۆژەی ئاوی (حاجی عەلی) ئاو دابینكراوە لەگەڵ پڕۆژە ئاوی گوندی (دووانزە هەوار). بۆ دیبەگەش لە پڕۆژە ئاوی دیبەگە لە گوندی منارەی دەشتی مركیە ئاو دابینكراوە. بۆناحیەی گوێڕیش لە زێی گەورە ئاو دابینكراوە.

كارزان كاكل- قه‌زای مه‌خموور

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.