Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 10:27

شێخ یوسف قەرەزاوی کۆچی دوایی کرد

کوردستان TV
100%


دامەزرێنەری یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان، شێخ یوسف قەرەزاوی لە تەمەنی 96 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
لەمبارەیەوە یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاندووە کە دامەزرێنەری یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان، شێخ یوسف قەرەزاوی کۆچی دوای کردووە.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە شێخ یوسف قەرەزاوی ھەموو ژیانی خۆی لە پێناو روونکردنەوەی رێساکانی ئیسلام تەرخان کرد.

راشیگەیاندووە کە بەکۆچی دوایی شێخ یوسف قەرەزاوی، ئوممەتی ئیسلام یەکێک لە زانا دڵسۆزەکانی لەدەست دا و داوا لە خوای گەورە دەکەین لە کۆچکردوو خۆش بێت، بیخەتە بەر رەحمەتی خۆی و لێی ببورێت.


دانانی هه‌واڵ - م.كامه‌ران

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.